
باڵوێزخانه‌ی عێراق
له نه‌مسا يادی چله‌ی
شه‌هيدانی
تاوه‌نکاريه تێرۆريسته‌که‌ی چوارشه‌مه‌ی ڕه‌ش ده‌کاته‌وه
له ڕۆژی 30.09.2009
باڵوێزخانه‌ی کۆماری عێراق له ڤيه‌ننا يادی چله‌ی شه‌هيدانی
کاره‌ساته
تێڕۆريستيه‌که‌ی چوارشه‌مه‌ی ڕه‌شی کرده‌وه که وه له‌م ياده‌دا
لێپرسراوانی
حوکمه‌تی نه‌مسا و وه
ئه‌ندامانی دبلوماسی چه‌ندين وڵات و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه
عێراقيه‌کان ئاماده
بوون.
له سه‌ره‌تا ياده‌که
به چه‌ند ئايه‌تێك له قورئانی پيرۆز ده‌ستی پێ‌کرد وه دواتر نوێژ و
پاڕانه‌وه له خوا
له‌لايه‌ن پياوێکی ئايينی
مه‌سيحی دواتر ناوی شه‌هيدانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق خوێنرايه‌وه
وه پاشان جه‌نابی
باڵوێزی کۆماری عێراق له نه‌مسا به‌ڕێز تاريق ئاکره‌یی وتارێکی خوێنده‌وه
که
باسی کاره
تيرۆريستيه‌که‌ی چورشه‌مه‌ی ڕه‌شی کرد و که چه‌ند زيانی گيانی گه‌وره‌ی
لێکه‌وتۆته‌وه
وه هه‌مان کاتدا ئامانجی
تێکدانی پڕۆژه‌ی ئاستی نيشته‌مانی بووه دوتر وتاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
نه‌مسا له لايه‌ن باڵوێز
فريدرچ ستيفت خوێنرايه‌وه وه پاشان وتاری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵوێزه
عه‌ره‌بيه‌کان له لايه‌ن
باڵوێزی لوبنان به‌ڕێز قزحيا الخوري خوێندرايه‌وه.